English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019-10-03 [03:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بۆكۆچی دوایی پرۆفیسۆر عزه‌دین مسته‌فا ره‌سول، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاند و وتی، د.عیزەدین رۆڵی دیاری لە بزاڤی روناکبیریی و ئەدەبی کوردستاندا هەیە، بۆیە لە دەستدانی ئەم نووسەر و ئەدیبە گەورەیەی کورد زیانێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە کوردستان.

ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌یه‌:

بەداخێکی زۆرەوە کۆچی دوایی نووسەر و رووناکبیری ناسراوی کوردستان پرۆفیسۆر عیزدەین مستەفا رەسول -م بیست

 

د.عیزەدین رۆڵی دیاری لە بزاڤی روناکبیریی و ئەدەبی کوردستاندا هەیە، بۆیە لە دەستدانی ئەم نووسەر و ئەدیبە گەورەیەی کورد زیانێکی گەورەیە بۆ بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە کوردستان.

 

پرسە وسەرەخۆشی گەرمی خۆم ئاراستەی بنەماڵەکەی و نووسەرو رۆشنبیرانی کوردستان دەکەم. خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و یادی مامۆستا عیزەدینیش هەمیشە هەر زیندوو بمێنێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٣ی١٠ی٢٠١٩





ئەم هەواڵە 1795جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad