English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پلاندانان و كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی ژاپۆنی كۆبوونه‌وه‌
2019-10-03 [03:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ پێنجشەمە دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان له‌گه‌ڵ گروپی كۆمپانیاكانی (سومیتومو) ی ژاپۆنی (Sumitomo Corporation)  كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس لە كارو پرۆژەكانی كۆمپانیاكه‌ كرا كه‌ لە هەرێمی كوردستان و عێراق ئەنجامداوە، دواتر وەزیری پلاندانان ڕای گه‌یاند، ڕێكخستنەوەی كار و هەماهەنگیەكانی نێوان كەرتی تایبەت و حكومی گرنگە لەڕێگەی  سوود وەرگرتن لەئەزموون و شارەزای هەردوولا.

دواتر گفتوگۆ لەبارەی سێكتەرەكانی پیشەسازی و بازرگانی و ئاڵوگۆری زانیاری و توانامرۆییەكان كرالەو پێناوەش وەزیری پلاندانان بەپێویستی زانی هێزی كاری ناوخۆی پەرەی زیاتری پێبدرێت و هەنگاوەكانیش بۆ كەم كردنەوەی رێژەی بێكاری بێت.

پاشان وەزیری پلاندانان تیشكی خستەسەر ڕۆڵی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت كەساڵانێكە پاڵپشت و هاوكاری حكومەت بوونە هانیشیدان كارگەو  كاری پێشەسازی لەهەرێم ئەنجامبدەن و پەیوەندیاكانیان لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆییەكان پتەوبكەن.

 هاوكات وەزیری پلاندانان ئاماژەی بەكارنامەی وەزارەتیش كرد كە گرنگیدان بە تەواوی بوارەكان دەدات لەڕێگەی كردنەوەی خول و ڕاهێنانی كارمەندان و فەرمانبەرانی حكومەت و كەرتی تایبەت وتیشی لەهەوڵداین بۆ دۆزینەوەی هەلی كار بۆ دەرچوانی زانكۆ و پەیمانگاكان و رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ ئاوارەو پەنابەرانی نیشتەجێی هەرێم بەمەبەستی بەردەوامیدان بە ژیان.

لەكۆتایش تاوتوێی كاری داهاتووی كۆمپانیا بیانیەكان كرا كە بتوانرێت سوود لە تەكنەلۆژیا و ئامێرە پێشكەوتوەكان وەربگیرێت بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان.

كۆمپانیای سومیتومو ی ژاپۆنی (۱٠٠) ساڵە دامەزراوە و یەكێكە لەگەورەترین گروپی كۆمپانیاكانی جیهان كە پرۆژەی بازرگانی و وەبەرهێنان و پشەسازی لەتەواوی بورارەكان لەبەشێكی زۆری ووڵاتانی جیهان ئەنجامدەدات و هەرێمی كوردستانیش یەكیكە لەو شوێنانەی كە ساڵانێكە كاری بازرگانی و ئالوگۆری ئابوری تیادا جێبەجێ دەكات.

 

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان





ئەم هەواڵە 1207جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad