English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران پابەندبوونی بە رێككەوتنی ئەتۆمی کەم دەکاتەوە
2019-10-03 [07:35 AM]

​ZNA - هەولێر


رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەسەر داوای رێبەری ئەم وڵاتە، دەست بە بەردەوامیی چالاكییە ئەتۆمییەكانی دەكاتەوە.

رێكخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لە بەیاننامەیەكدا كەمكردنەوی پابەندییەكانی بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی راگەیاند و دەڵێت چالاكییە ئەتۆمییەكانیان لە ئاستێكی پێشكەوتوودا درێژەپێدەدەن.

ئەم رێكخراوە رایگەیاندووە، لەسەر پێداگریی رێبەری ئێران بە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكوومەت بە كەمكردنەوەی پابەندییەكانی ئێران بە رێككەوتننامەی ئەتۆمی، سەرجەم قۆناغەكانی ئەم بڕیارە جێبەجێدەكەن و بەردەوام دەبن لە چالاكییە ئەتۆمییەكانیان لە ئاستێكی پێشكەوتووتردا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، عەلی خامنەی رێبەری باڵای ئێران جەختی لەسەر درێژەپێدان‌ به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی به‌ڵێنه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنی ئەتۆمیدا كردەوە و هاوکاتیش ڕێکخراوی وزه‌ی ئەتۆمی وڵاتەکەشی راسپارد به‌ پێی بڕیاره‌کانی حکومه‌تی ئێران ئه‌و قۆناغانه‌ جێبه‌جێ بکات.





ئەم هەواڵە 4861جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad