English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران داوا دەکات هاووڵاتیانی سەردانی عێراق نەکەن
2019-10-03 [07:41 AM]

​ZNA - هەولێر


لەبەرانبەر ئاڵۆزیەکانی عێراقدا، ئێران بێدەنگی دەشکێنێت و خۆپێشاندانەکان لەبەرژەوەندی گەلی عێراق نازانێت و هاوکاتیش داوا هاوڵاتییەکانى دەکات سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق رایگەیاند کە ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی رابردووی عێراق لە بەرژەوەندی گەلی عێراق نیین و نەیاران کەڵکی نابەجێی لێ وەردەگرن.

وەزاراەتی دەروەی ئێران ئاشکراشی کردووە کە سەرجەم حزبەکان و بەرپرسان و رێبەرانی ئایینی عێراق هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە دەدەن و رێگە بە بەردەوام بوونی ئەو دۆخە ئاڵۆزە نادەن.

لەدرێژەی راگەیاندنەکەدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە هاووڵاتییەکانى دەکات تا ئەوکاتەی ئاڵۆزیەکانی عێراق بەردەوام دەبێت، سەردانى عێراق نەکەن.

هەر ئەمرۆش دەسەڵاتادارانی ئێران بەهۆی گرژییەکانی عێراق ، دوو دەروازەی سنووریان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا داخستووە.





ئەم هەواڵە 5383جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad