English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یاندراوێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه‌
2019-10-04 [12:58 PM]

ZNA- ھەولێر


رێکه‌وتی ٢٠١٩/١٠/٣ له‌ نزیک گوندی (پیرڕه‌‌ش)ی شاری هه‌ولێر، ته‌رمی ژن و پیاوێک و سێ منداڵ، له‌لایه‌ن تیمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشمانه‌وه‌ دۆزراونه‌وه‌ که‌ به‌ گولله‌ کوژرابوون.
دوای لێکۆڵینه‌وه و کۆکردنه‌وه‌ی "به‌ڵگه‌ی تاوان" له‌لایه‌ن تیمه‌ تایبه‌ته‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، توانرا تاوانباره‌که‌‌ ده‌ستیشان بکرێت و  له‌ ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌ستگیر بکرێت.
به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان و دانپێدانانی تاوانباری ده‌ستگیرکراو (فریدون کریم رمضان) ئێواره‌ی ٢٠١٩/١٠/٢ هه‌ستاوه‌ به‌ کوشتنی ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێکی پێنچ که‌سی، که‌ پێکهاتوون له‌ باوک و دایکێک و سێ له‌ منداڵه‌کانیان، که‌ ئه‌م خێزانه‌ کوردی رۆژئاوای کوردستان و نیشته‌جێی گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر بوون.
تاوانبار (فریدون کریم رمضان) سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌که‌ به‌ناوی (بسام حسین رسول)ی به‌ گولله‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محمد نزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی ( حسێن ١١ساڵ، روشکا ٧ساڵ و محمد ٥ساڵ).
لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌م تاوانه‌ به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، زانیاری زیاتر ده‌خاته‌ڕوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر 
٢٠١٩/١٠/٤





ئەم هەواڵە 2116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad