English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نەتەوەیەكگرتوەكان: پێویستە به‌ خێرایی گفتوگۆی نێوان حكومەت و خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێبكات
2019-10-05 [06:52 AM]

​ZNA – هەولێر


سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا لەحكومەتی عێراق ده‌كات به‌ خێرایی گفتوگۆی نێوان خۆی و خۆپیشانده‌رانی عێراقی ده‌ستپێبكات، ئه‌وه‌ش وه‌ك هه‌نگاوێكی بەپه‌له و خێرا‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.

ستیڤان دوجاریك، گوته‌بێژ به‌ناوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: " ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، به‌ چڕیی چاودێریی رووداوەكانی عێراق ده‌كات، داواكاره‌ وه‌ك هه‌نگاوێكی خێرا، گفتوگۆ له‌نێوان حكوومه‌تی عێراق و خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان بوه‌ستێنرێت".

دوجاریك سەبارەت بە داواكاری خۆپیشاندەران گوتیشی "ئه‌وانه‌ له‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤن و پێویسته‌ رێزیان لێبگیرێت".

له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقه‌وه‌ تا ئێستا نزیكه‌ی 65 كه‌س كوژراون و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون، خۆپیشانده‌ران هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ كوشتنی خۆپیشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، له‌ به‌رامبه‌ردا حكوومه‌ت رایگه‌یاندووه‌ هیچ فه‌رمانێك بۆ ته‌قه‌كردن له‌ خۆپیشانده‌ران نییه‌ و كه‌سانێك به‌ نیشانشكێن ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵك كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 1009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad