English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 55 تاوانباری راگەیاند
2019-10-05 [10:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


      

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 55 تاوانباری راگەیاند، كە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام دابوو و ئێستاش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون.

 

ئەمڕۆ شەممە 5-10-201، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای ماف/ عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان)، لە پرێسكۆنفراسێكدا، چەندین تاوانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستە روو، كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ڕوویان دابوو.

 

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا (55) تاوانبار (32) تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام دابوو، كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە قۆڵبەست كراون و لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون و سزا دەدرێن.

 

تاوانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

 

١-ماددەی هۆشبەر: لە (٤) تاواندا (١١) تاوانبار دەستگیر كراون.

 

٢-كوشتن:- لە (٦) تاواندا (٨)تاوانبار دەستگیر كراون.

 

٣-دزی:- لە (٢٠) تاواندا (٣٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

 

٤-ساختەكاری:- لە (٢) تاواندا (٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

 





ئەم هەواڵە 1117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad