English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌سرور بارزانی: حکومەتی هەرێم هەرچی لە توانایدا بێت بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری ئێزدییەکان درێغی ناکات
2019-10-05 [12:32 PM]

ZNA - هه‌ولێر


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی جەمایێ لە ئێزدییەکان دەکات و رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان درێغی ناکات.

دەقی پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ( جەمایێ)

بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە خوشک وبرایانی کوردی ئێزيدی لە کوردستان و جیهان دەکەم . هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە .

خوشک وبرایانی ئێزيدى لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی مەینەتی و رۆژانی سەخت بوونەوە. ئومێدە وارین لە ژێرسایەی کەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە سەختانە تێپەڕێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناکات بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و قووڵترکردنەوەی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

2019/10/5





ئەم هەواڵە 2992جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad