English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ژن و مێردێکی گەشتیاری ئوستڕالیایی ئازاد
2019-10-05 [01:01 AM]

​ZNA- هەولێر


دەسەڵاتدارانی  ئێران ژن و مێردێکی گەشتیاری ئوستڕالیان، ئازاد کرد کە سێ مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی سیخوڕی‌کردن دەستبەسەر کرابوون.

ئەمڕۆ شەممە مارێز باین، وەزیری دەرەوەی ئوستڕالیا ئازادبوونی ئەو ژن و مێردەی راگەیاندووە و گوتویەتی، ئێستا بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ئوستڕالیا لە هەوڵدان.

مارک فیرکین و جولی کینگی هاوسەری، ژن و مێردێکی ئوستڕالیاین و لە ساڵی 2017ـەوە دەستیان بە گەشتکردن بۆ هەموو جیهان کردووە و ڤیدیۆی گەشتەکانیان لە ئینتەرنێت، بڵاو دەکەنەوە.

مارک فیرکین و هاسەرەکەی سێ مانگ لەمەوبەر لە ئێران بە تۆمەتی هەڵدانی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت، دەستگیر کرابوون. لەوبارەشەو وەزارەتی دادی ئێران رایگەیاندبوو کە وێنەیان لە شوێنە سەربازیەکانی ئێران گرتووە.





ئەم هەواڵە 3142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad