English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا لە 1989ـەوە 21 ترلیۆن دۆلاریان بەدەست هێناوە
2019-10-05 [01:10 AM]

​ZNA- هەولێر


بۆشایی نایەکسانی و نەبوونی داد لە دابەشکردنی داهات لە سەرتاسەری جیهان لە فراوان بووندایە، ئەمەش وایکردووە دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتر و  هەژارەکانیش هەژارتر بن.

لە راپۆرتێکی شیکاریدا ئاماژە بەوە دراوە تەنیا 1% دانیشتووانی ئەمریکا لە نزیکەی 30 ساڵی رابردوودا  نزیکەی 21 ترلیۆن دۆلار هاتووەتە سەر داهاتەکانیان، لە کاتێکدا 50% لە دانیشتووانی ئەم وڵاتە لە هەمان ماوەدا 900 ملیار دۆلاریان لە دەستداوە.

لە شیکارییەکەدا هاتووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بیستەکانی سەدەی رابردووەوە، بەهۆی خراپیی ئاستی نایەکسانی لە نێوان هاووڵاتییەکانی دەناڵێنێت.

شیکارییەکە پشتی  بە داتاکانی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بەستووە کە تێیدا هاتووە، تەنیا 1% دانیشتووانی ئەمریکا خاوەنی قەواڵەی 30 ترلیۆن دۆلارین، لە کاتێکدا هەژارەکان جگە لە قەرز خاوەنی هیچی‌دیکە نین.





ئەم هەواڵە 985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad