English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات داوای بەشداریکردن لە نووسینەوەی دەستوور دەکات
2019-10-05 [01:20 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات نامەیەك بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان و گێر پێدەرسن دەنێرێت و داوا دەكات ێداچوونەوە بە كۆمیتەی دەستوور بكەن و نوێنەری ئەوان جێگیر بكەن.

ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات مەسەدە، لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و گێر پێدەرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سووریای كردووە و ئاماژە بەوە دەكات، راگەیاندنی كۆمیتەی دەستووری سووریا و دوورخستنەوەی نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، وەك سوپرایزێك دەبینن و ئەو ھەنگاوە خزمەت بە چارەسەركردنی دۆخی سووریا ناكات. ئاماژە بەوەش دەكات، سەدا 30 خاكی سووریا لەژێر دەستی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دایە و ھەرێمێكی ئارام و ئاسایشیان دروست كردووە و خزمەت بە سەدان ھەزار ئاوارەی سووری دەكەن و نزیكەی 70 ھەزار چەكدار و بنەماڵەكانیان لەدەستدایە و بە شێوەیەكی راستەقینە شەڕی تیرۆریان كردووە، كەچی بۆچوونیان لە كۆمیتەی دەستوور وەرناگیرێت. لە نامەكەدا ئاماژە بەوەش دەكات، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر جەخت لە یەكپارچەی خاكی سووریا دەكاتەوە، كۆمیتەی دەستووریش بەبێ نوێنەری ئەوان سەركەوتوو نابێت. بۆیە داوا دەكات پێداچوونەوە بكرێت و نوێنەری ئەوان لە كۆمیتەی دەستوور جێگیر بكرێت.





ئەم هەواڵە 3220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad