English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ... لێدانێکی سزا لیڤەرپول رزگار دەکات 
2019-10-05 [03:26 AM]

ZNA- ھەولێر




لەمیانەی یارییەکانی گەڕی ھەشتەمی خولی پریمەرلیگی ئینگلیزی ، یانەی لیڤەرپول میوانداری یانەی لیستەر ستی کرد. 

یانەی لیڤەرپول لە کۆتا خولەکی یارییەکە توانی سەرکەوتن بە دەست بھێنێت بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بۆ یانەی لیستەر ستی . 

لەخولەکی ٤٠ ی یارییەکە یانەی لیڤەرپول بە گۆڵێکی یاریزان سادیۆ مانی پێشکەوت و لە خولەکی ٨٠ یارییەکە یانەی لیستەر ستی لە رێگەی یاریزان جەیمس مادیسۆن گۆڵی یەکسان بوونەوەی تۆمارکر و لەخولەکی ٩٤ یارییەکە یانەی لیڤەرپول لەرێگەی لێدانێکی توانی گۆڵی سەرکەوتنی لە رێگەی یاریزان جەیمس میلنەر تۆمارکرد . 

بەم ئەنجامە یانەی لیڤەرپول بە کۆکردنەوەی ٢٤ خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی پریمەرلیگ قایمتر کرد و تا ئێستا ھیچ خاڵێکی لەدەست نەداوە ، یانەی لیستەر ستیش بە ١٤ خاڵ لە پلەی سێیەم مایەوە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad