English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترافیك لایتێكی تر له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت
2019-10-06 [06:00 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر، ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌، ترافیك لایتی عه‌نكاوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری داده‌خرێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هاتووچۆ، بڕیاره‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، 6ی تشرینی دووه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2019 ترافیك لایته‌كه‌ دابخرێت و به‌ هێلكارییش روونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌مه‌ودوا ده‌بێته‌ دووڕیان و ترافیك لایت نامێنێت.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، داخستنه‌كه‌ وه‌ك تاقیكاری و تێسته‌، له‌ ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ریی داخستنه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی، ئه‌وا ترافیك لایته‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی داده‌خرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ، داوا له‌ شۆفێران و هاووڵاتیان ده‌كات، كه‌ پابه‌ندی داخستنه‌كه‌ بن و جگه‌ له‌ شوێنی دیاریكراو، له‌ هیچ شوێنێكی دیكه‌ پێچ نه‌كه‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 4435جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad