English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا سوپای زیاتر ره‌وانه‌ی سنوری رۆژئاوای كوردستان ده‌كات
2019-10-06 [06:02 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


تورکیا درەنگانی شەوی رابردوو 5-10-2019 كاروانێكی سه‌ربازیی رەوانەی ئاکچالکە کرد كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچەکانی سەر سنووری نێوان باکوور و رۆژئاوای کوردستان.

 

کاروانە سەربازییەکەی سوپای تورکیا لە فەرماندەیی 20ی زریپۆشی روها بەرەو شارۆچکەی ئاکچاکالە بەڕێکەوت کە هاوسنوورە لەگەڵ رۆژئاوای کوردستان و  له‌ 10 بارهەڵگر پێکهاتبوو کە زریپۆش و چەکی قورس و پێداویستی سەربازی لەخۆگرتبوو و بۆ سێیەمین فەرماندەیی سنوور لە سنووری ئەو شارۆچکەیە دەگوازرایەوە.
 
کاروانە سەربازییەکە درەنگانی شەو گەیشتە سێیەمین فەرماندەیی سنوور لە ئاکچاکالە و دواتر بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی یەکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنووری نێوان باکوور و رۆژائای کوردستان، رەوانەی ناوچە سنوورییەکان دەکرێت




ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad