English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق گه‌یشته‌ 95 كه‌س
2019-10-06 [06:16 AM]

ZNA- هه‌ولێر


كۆمۆسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاند، توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران له‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق به‌رده‌وامه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ڕۆژانه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌كوژرێن و بریندار ده‌كرێن كه‌ بۆ داخوازی مافه‌ ڕه‌واكانی خۆیان چوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان. 


کۆمسیۆنەکە ئاماژەى بەوەشکرد، له‌وه‌ته‌ی خۆپیشاندان ده‌ستیپێكردووه‌ 95 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش بریندارن، جگه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی 700 كه‌س. 


له‌لایه‌كی دیكه‌وە بەیانى ئەمرۆ یەک شەممە  خۆپیشاندان لە پارێزگاى زیقار دەستیپێکردەوەو خۆپیشاندەران لە شاری زیقار له‌ باشوور عێراق ئاگریان لە 9 بارەگای حزبی شیعی و گرووپەکانی سەر بە حەشدی شەعبی بەرداوە.

هاوکات ژمارەیەک چەکدار چونەتە سەر نووسینگەی کەناڵی ئەلعەرەبییە لە بەغدا و سەرجەم ئامێرەکانی پەخش و کەلوپەلەکانی نووسینگەکەیان شکاندووه‌ .





ئەم هەواڵە 754جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad