English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حکوومەتی عێراق ژمارەیەک بڕیار بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان و چارەسەرکردنی بارودۆخی وڵاتەکەی، دەردەکات
2019-10-06 [06:27 AM]

​ZNA- هەولێر


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (واع)ئ عێراقی، حکوومەت بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6-10-2019، بڕیارەکانی وەک بەشی یەکەم دەرکردووە و بڕیارە لە بەشی دووەمی بڕیارەکان، جەخت لەسەر چاکسازی بکرێتەوە.

بڕیارەکانی حکوومەتی عێراق:

- کردنەوەی دەرگای خۆناونووسکردن بۆ وەرگرتنی پارچەیەک زەوی لە هەموو پارێزگاکان.

- تەواوکردنی دابەشکردنی 17 هەزار پارچە زەوی بەسەر کەمدەرامەتانی بەسرە لە ماوەی چوار هەفتە.

- دانانی پرۆگرامێکی نیشتمانی بۆ نیشتەجێکردنی 100 هەزار خێزان لە هەموو پارێزگاکان.

- بڕینەوەی مووچەیەکی 175 هەزار دیناری بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەموو ئەو کەسانەی ناتوانن کار بکەن.

- بنیاتنانی کۆشکی بازرگانی بۆ ئەوانەی بێکارن، بەو مەرجەی بەڵێن بدەن دوو گەنجی بێکاریش وەک شاگرد، لای خۆیان ئیش پێ بکەن، بەمەش 45 هەزار هەلی کار دابین دەکرێت.

- دانانی بەرنامەی راهێنان لەسەر کارکردن بۆ گەنجان و پێدانی قەرزی پێویست بە دەرچووانی ئەو بەرنامەیە.

- کردنەوەی دەرگای وەرگرتن لە وەزارەتی بەرگری بۆ گەنجانی تەمەن 18 تا 25 ساڵی.

- وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری رێکارە پێویستەکان دەگرنە بەر بۆ گەراندنەوەی ئەوانەی لەسەر ئەرکە سەربازییەکانیان دەرکراون.

- هەژمارکردنی کوژراوەکانی خۆپیشندان بە شەهید.

- چارەسەرکردنی هەموو بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان لەسەر ئەرکی دەوڵەت.

لە رۆژی 1-10-2019، خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق دەستی پێ کرد، کە داوای چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی و بێکارییان دەکرد.





ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad