English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆمه‌ڵێك به‌ڵێن به‌ گه‌لی عێراق ده‌دات
2019-10-06 [07:52 AM]

ZNA – هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتارێکی پێشکەش کرد و چەند خاڵێکی چاکسازیی راگەیاند.

عادل عه‌بدولمه‌هدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "کار بۆ دانی قەرزی بچووک، چاکسازیی لە ئیدارەدان، بنبڕکردنی هەژاریی، دروستکردنی هەلی کار، نەهێشتنی گەندەڵی، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون و بڕینی دوو مووچەیی دەکەین".

راشیگەیاند: "ئێمە بەرەو پیری داواکاریی هاووڵاتیانەوە دەچین و کار بۆ جێبەجێکردنیان دەکەین و لە دانیشتەکانی داهاتوو تەواوی خاڵەکان ئاشکرا دەکەم".

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "دەوڵەتی عێراق لە هەموو رووەکانەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە. ئێستا کارەبا و کشتووکاڵ لە پێشوو باشترن، پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهێزترن و وڵاتێکی یەکگرتووترمان هەیە".

سێ شەممەی رابردوو، خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق دەستیان پێکرد و بەهۆیەوە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی چوار هەزار کەسی دیکە برینداربوون.

 





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad