هەولێر – ZNA
کۆمپانیای Freeform رایگەیاند، وەرزی نوێی زنجیرەی تەلەڤزیۆنیی Pretty Little Liars بەرهەم نایێت.
ئەم بەرهەمە تەنها یەک وەرزی بەرهەم هات و لە 10 ئەڵقە پێکهاتبوو و دوایین ئەڵقەی لە مانگی مایۆ بەڕێوەچوو.
لەم بەرهەمەدا ساشا پیتیرس، جانێل باریش، سۆفیا کارسۆن، سیدنی پارک و ئیلی براون رۆڵی سەرەکیان لەم بەرهەمەدا گێڕاوە.
چیرۆکی ئەم بەرهەمە باس تاوانێک لە زانکۆی پیکۆن هایتس دەکات و سێ قوتابی لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو تاوانە دەکەن.
ئەم بەرهەمە 260 هەزار بینەری هەبووە و دوایین ئەڵقەی لە 27 حوزەیران پەخشکرا.
زنجیرەکە لە حەوت وەرز پێکهاتبوو و کۆی ئەڵقەکانی 160 ئەڵقە بوو.
ئەم هەواڵە 6397جار خوێندراوەتەوە |