هەولێر – ZNA
خانمە گۆرانیبێژی ئوردنی بە رەچەلەک کورد، دیانا کەرەزۆن، گۆرانییەکەی بە زمانی کوردی بەناوی "خاکی شیرین" بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە لە تێکست و ئوازی هەڵکەوت زاهیرە و بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی گوتراوە.
یەلدان ئۆرکوزال کاری دابەشکردنی دەنگ و کاوە شێخ کاری دەنگی بۆ کردووە و لە ستۆدیۆی سەندرێلا لە هەولێر تۆمارکراوە.
لەگەڵ گۆرانییەکە چەند وێنەیەکی کەرەزۆن بڵاوکراوەنەتەوە کە جلی کوردیی پۆشیوە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە دایکی کوردە و چەند جارێکی ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە و پێدەچێت گۆرانییەکەی پێشکەش بە دایکی و هەوادرانی لو کوردستان کردبێت.
ئەم هەواڵە 6658جار خوێندراوەتەوە |