English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌مه‌ودوا گۆشتى سوور به‌م شێوه‌یه‌ مه‌خۆ
2019-10-06 [01:24 AM]

هەولێر _ ZNA


گۆشتى سوور یه‌كێكه‌ له‌و ژه‌مه‌ سه‌ره‌كییانه‌ى كه‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌مان زۆر ئاره‌زووى بكه‌ین هه‌روه‌ك ده‌زانین گۆشتى سوور ، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین ، به‌ڵام زۆر خواردنى گۆشتى سوور زیانى زۆر به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت چونكه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پرۆتین له‌له‌شدا زیانى هه‌یه‌ ، به‌تایبه‌تى ئه‌و ژه‌مه‌ گۆشته‌ى كه‌ زۆر چه‌وورى له‌خۆ ده‌گرێت هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌م نه‌خۆشییانه‌ى خواره‌وه‌ :-
 

• توشى نه‌خۆشى دڵت ده‌كات ، به‌هۆى زۆرى پرۆتینه‌وه‌ ، به‌وه‌ش چه‌وورى كۆلیسترۆڵى خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه‌ .
 

• به‌رزبوونه‌وه‌ى پرۆتین له‌له‌شدا هۆكارێكه‌ بۆ دابه‌زاندنى كالیسیۆم له‌له‌شدا و كه‌م بوونه‌وه‌ى ڤیتامین دى.
 

• زیادبوونى  پرۆتین و كاربۆهیدرات له‌له‌شدا كه‌له‌ گۆشتدا بوونى هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌ست كردن به‌بۆنى ناخۆشى ده‌م .
 

• زۆر زیادبوونى پرۆتین له‌له‌شدا كارله‌ سستى گورچیله‌كان ده‌كات ، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى كه‌م بوونه‌وه‌ى ئه‌و نایترۆجینه‌ى كه‌ گورچیله‌كان بۆ پاڵاوتنى خوێن به‌كارى ده‌هێنن.
 

هه‌ربۆیه‌ هه‌وڵ بده‌ ژه‌مى خواردنى گۆشتى سوور كه‌م بكه‌یته‌وه‌ به‌تایبه‌تى ئه‌و گۆشته‌ى كه‌ زۆرترین چه‌وورى له‌خۆ ده‌گرێت تا له‌شت دووچارى ئه‌و زیانانه‌ نه‌بێته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ش له‌یاد مه‌كه‌ گۆشتى سوور به‌ سووره‌كراوى زۆرترین زیانى هه‌یه‌ .





ئەم هەواڵە 8074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad