English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یه‌كه‌م لێدوانی ئێران سه‌باره‌ت به‌هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا
2019-10-06 [10:34 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وتی، ئه‌و رێكارانه‌ی توركیا دژی ئاسایشی سنوری و سه‌روه‌ری سوریا ده‌ی گرێته‌ به‌ر، ئامانجی خۆی ناپێكێت، وتیشی، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان یارمه‌تی هه‌ردوو وڵات بكات.

به‌پێی ئاژانسی "ئێرنا"ی ئێرانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ دانیشتنێكی په‌رله‌مانی ئێران، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وتیشی، تاران ئاماده‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوكاری دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌ بكات، وتیشی، جوڵه‌ی توركیا بۆ ناو خاكی سوریا ئه‌و ئامانجانه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، به‌ده‌ستی ناهێنێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، بۆ سوریا و توركیا جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ له‌رێگه‌ی رێزگرتنی سه‌روه‌ری و یه‌كێتی خاكی سوریاوه‌ ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ رێگه‌ی پێشێلكردنی یه‌كێتی سوریا و سه‌روه‌ری خاكه‌كه‌ی، توركیا ناتوانێت ئاسایشی خۆی دابین بكات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، به‌ ئه‌نقه‌ره‌مان راگه‌یاندوه‌، پێویست ده‌كات سوپای سوریا له‌ سه‌ر سنوری له‌گه‌ڵ توركیا بڵاو بكرێته‌وه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌كی كوردنشینه‌.

دوێنێ سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆن بۆ سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی فورات رایگه‌یاند: "ئاماده‌كارییه‌كانمان كردوون و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واوكردووه‌، رێنمایی پێویستمان داوه‌. واده‌ی بڕیاردان و ده‌ستكردن به‌ پرۆسه‌كه‌ كه‌ كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه‌ هێنده‌ نزیكه‌ ده‌توانین بڵێین ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بێت. هه‌م له‌ وشكانییه‌وه‌ هه‌م له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین".

سپۆتنیك

 





ئەم هەواڵە 1912جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad