English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بەغدا هێرش کرایە سەر نووسینگەی راگەیاندنەکان
2019-10-06 [10:48 AM]

ZNA - هەولێر


کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو لە بەغدا هێرشیان کردە سەر نووسینگەی چەند دەزگایەکی راگەیاندن.

لە درێژی بشێویەکانی بەغدا و پارێزگاکانی خوارووی عێراق، شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە ٥ی تشرینی یەکەم، چەند چەکدارێکی رەشپۆشی نەناسراو هێرشیان کردە سەر نووسینەگەی کەنالی تەلەفزیۆنی ئەلعەرەبییە و چەند کەناڵێکی دیکە.

پەیامنێرێکی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعەرەبیەی سەر بە سعوودیە، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووە، کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو بە جلی رەشەوە هێرشیان کردووەتە سەر نووسینگەی کەناڵەکە و چەند کارمەندێکیان بریندار کردووە و کەرستەکانی نێو نووسینگەکەشیان تێک‌شکاندووە.

بەپێی هەواڵەکەی رۆیتەرز هەر ئەو شەوە لە بەغدا هێرشیش کراوەتە سەر نووسینگەی کەناڵی ئێن‌ئار‌تی و ئاژانسی هەواڵی دیجلە.

پەیامنێرەکەی ئەلعەربیە گوتوویەتی پێشترێ چەند جارێک هەڕەشە لە کارمەندانی ئەم کەناڵە کراوە.

 

 





ئەم هەواڵە 823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad