English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین لە پەرەپێدانی کێڵگەیەکی هاوبەشی ئێرانی قەتەری پاشەکشە دەکات
2019-10-06 [10:59 AM]

ZNA - هەولێر


وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چینی لە پەرەپێدانی کێڵگەی هاوبەشی نێوان قەتەر و ئێران پاشەکشەی کردووە.

بە گوێرەی پێگەی فەرمی وەزارەتی نەوتی ئێران بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی وڵاتەکە رایەگیاندووە، کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی چینی لە پەرەپێدانی قۆناخی یازەدەیەمی کێڵگەی غازی "باشووری پارس" لە وڵاتەکەی پاشەکشەی کردووە.

وەزیری نەوتی ئێران هۆکاری دەرچوونی ئەو کۆمپانیای چینییەی بڵاونەکردووە، بەڵام گووتی کۆمپانیای پێترۆ پارسی خۆماڵی کاری پەرەپێدانی کێڵگەکان لە ئەستۆ دەگرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمپانیای نەوتی ئێرانی گرێبەستی لەگەڵ ئەو کۆمپانیا چینییە لە ساڵی 2015 واژۆ کرد بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی گازی هاوبەش لەگەڵ قەتەر.





ئەم هەواڵە 826جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad