English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا بە تەمای دامەزاندنی رێکخراوی نێودەوڵەتیی هەناردەی دانەوێڵەیە
2019-10-06 [11:30 AM]

ZNA - هەولێر


ئاژانسی ئینتەرفاکسی رووسیا رایگەیاند، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە و بەرپرس لە کشتوکاڵی وڵاتەکە پێشنیاری کردووە رێکخراوێک هاوشێوەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت OPEC بۆ دانەوێڵە دروست بکرێت.

ئەمە لە کاتێک‌دایە ئەلێکسی گۆردیێڤ جێگری سەرۆکوەزیران پێشووتریش لە ساڵانی رابردوو بۆ دامەزرانی "ئۆپێك بۆ دانەوێڵە". هاوکات وەزیری کشتوکاڵێش بووە، بۆ ماوەی دە ساڵ تا 2009 ئەم پێشنیارەی کردووە

بەڵام ئەو لێدوانەی گۆردیێڤ بۆ راگەیاندنی ئەو بیرۆکەیەی بە شێوەیەکی ئاشکرا، دوای گەڕانەوەی بۆ ناو کاری حکومەت لە ساڵی 2018 بە یەکەم لێدوان دادەنرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە جێگری سەرۆکوەزیرانی رووسیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی ئەڵمانیا رایگەیاند: ئامانج لە "ئۆپێك بۆ دانەوێڵە" گەرەنتی‌کردنی سەقامگیریی بازاڕی دانەوێڵەیە و هەماهەنگی سیاسەتی نرخ و چارەسەری کێشەی برسێتییە.

رووسیا گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری گەنمە لە جیهان، هاوکات گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتیشە، بەڵام ئەندامی رێکخراوی ئۆپێک نییە.





ئەم هەواڵە 5779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad