English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ میرانی: پەیوەندییەکانی نێوان پارتى و حزبى زەحمەتكێشان مێژوویى و سەركەوتوون
2019-10-06 [11:56 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 لە بارەگاى مەكتەبى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانى، سكرتێرى مەكتەبى سیاسی، پێشوازیى لە شاندى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان بە سەرۆكایەتیى بەڵێن عەبدوڵڵا، ئەندامى دەستەى سەرۆكایەتیی ئەو حزبە كرد.

لە دانیشتنێكەدا مەحموود محەمەد و ڕێبوار یەلدا و جەعفەر ئیبراهیم، ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و عەلى حوسێن، بەرپرسى ئۆفیسى پەیوەندییە كوردستانى و نیشتمانییەکانی پارتى لە لایەنی پارتییەوە و، سەعد خالد، ئەندامى دەستەى سەرۆكایەتى و بێكەس قادر و هەڤاڵ عەبدوڵڵا، ئەندامى مەكتەبى سیاسى و كاكەڕەش ڕەسووڵ، ئەندامى كۆمیتەى ناوەندیی حزبى زەحمەتكێشان لە لایەن حزبی زەحمەتکێشانەوە ئامادە بوون.

فازڵ میرانى لە وتەیەكدا ئاماژەی بە ڕەوشى هەرێم و ناوچەكە دا و ڕایگەیاند: ناوچەكە بە ڕەوشێكى هەستیاردا تێدەپەڕێت و ڕووداوەكان یەك لە دواى یەك ڕوو دەدەن و دەبێ یەكڕیزیى خۆمان پتەو بكەین و ناكۆكییەكان بەلاوە بنێین و بەرژەوەندیى هەرێم و هاووڵاتیانى هەرێم لە سەرووى هەموو شتێكەوە بێت.

میرانى دووپاتى كردەوە، كە سیاسەت لە ناوچەى ئێمەدا بە میزاج و كار و كاردانەوە دەكرێت، كە ئەمە هەڵەیەكى كوشندەیە، چونکە سیاسەت، زانستێكە و دەبێ پەیڕەو بكرێت.

میرانى تەئكیدى كرد، كە پەیوەندییەكانی نێوان پارتى و حزبى زەحمەتكێشان مێژوویى و سەركەوتوون.



لە تەوەرێكى دیكەدا میرانى ئاماژەی بە ڕەوشى عێراق و پێشهاتە تازەکان دا و دووپاتى كردەوە، كە مافى خەڵكە خۆپێشاندان بكەن و داواى مافە ڕەواكانى خۆیان بكەن، بەڵام گەندەڵى و نەبوونى خزمەتگوزارییەكان و فەراهەمنەكردنى خۆشگوزەرانیى گەلانى عێراق لە دواى ساڵى ٢٠٠٣ـوە لە هەموو كابینەكانى حكوومەتى عێراقدا هەبووە، نەك تەنیا لە كابینەى عادل عبدولمەهدیدا, هیواخوازین ڕەوشەكە ئارام بێت و حكوومەتى فیدراڵیى عێراق لە خزمەتى خەڵكدا بێت و لە مەینەت و كارەساتەكانى گەلانى عێراق كەم بكرێتەوە.


بەڵێن عەبدوڵڵا، ئەندامى دەستەى سەرۆكایەتیى حزبى زەحمەتكێشانى كوردستانیش سوپاسى مەكتەبى سیاسیى كرد بۆ ڕەخساندنى ئەم دیدارە و پێشوازیكردنیان و ئاماژەی بەوە دا كە دەبێ هەموو لایەنە سیاسییەكان لەم قۆناغە هەستیارەدا لە ئاستى بەرپرسیارەتیدا بن و بەرقەراریی سیاسى و ئەمنى و هەلى كار و كوردستانێكى بەهێز، ئامانجى هەموو لایەك بێت و بە كارنامەیەكى نیشتمانى كار بكەین.


بەڵێن عەبدوڵڵا دووپاتى كردەوە، كە ئیشكردنى كوتلە كوردستانییەكان لە پەرلەمانى عێراق، جێگەى ڕێز و تەقدیرە  و دەبێ هەماهەنگییان بەهێزتر بێت.


بەڵێن عەبدوڵڵا گوتیشی، پەیوەندییەكانی نێوان پارتى و حزبى زەحمەتكێشان لە ئاستى هەرە بەرزدایە و هیواى خواست ئەم پەیوەندییانە هەر لەم ئاستەدا بێت و زیاتریش پەرەیان پێ بدرێت.





ئەم هەواڵە 1447جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad