English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووری حەمەعەلی: هیچ ڕێگایەك دانه‌خراوه‌.. پێشمه‌رگه‌ و هێزەكانی عێراق ترسیان هه‌یه
2019-10-06 [12:09 PM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووكی هێزەكانی پێشمەرگە دەڵێ، ھێزەكانی عێراق لە سنووری پردێ ھاوشێوەی ھێزەكانی پێشمەرگە خۆیان بۆ وەرزی زستان ئامادە دەكەن، بێگومان لە دوای ئەم خۆپیشاندان و كێشانەی بەغدا و ناوچەكانی تری عێراق، ترسیان هه‌یه‌، بەڵام ھیچ ڕێگایەكیان دانەخستووە.

نووری حەمەعەلی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیەی باس لەوە دەكات كە گوایە ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق سەرجەم ڕێگاكانیان لە پردێ داخستووە، دوورە لە ڕاستییەوە، بەڵكوو ئەو ڕێگایانەی تایبەتن بە خۆیان، بۆ وەرزی زستان ئامادەیان كردوون و ڕێگاكانی خۆیان چاك كردووە، ئێمەش لەبەر وەرزی زستان ڕێگاكانی خۆمان چاك كردووەتەوە".

بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای كەركووك دەشڵێ: "ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق ترسیان لەو فەوزایە هەیە كە لە بەغدا و ناوچەكانی تری عێراق دروست بووە، بەڵام ھێزی پێشمەرگەی كوردستان تەنھا ئامادەباشیی خۆی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی كارەساتی وەك ئەوانەی ڕابردوو ڕوونەداتەوە، چونكە داعش لەو ناوچانە جموجۆڵی زۆرە، نەوەك جووڵێكی نائاسایی بكەن و دواتر كێشەی گەورە بۆ خەڵكی كەركووك و دەوروبەری دروست بكەن."

نووری حەمەعەلی، گوتیشی: "پۆلیسی عێراق ھیچ رێگەیەكی نەگرتووە، تەنھا ترسێكیان ھەیە، چونكە ھێزە عێراقییەكان لە ناوچەی خۆیان نین و ئەو ناوچانە خاكی كوردستانن، كە ئەو ھێزە لە دوای ١٦ـی ئۆكتۆبەرەوە لەو ناوچانە جێگیر كراون".





ئەم هەواڵە 1567جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad