English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دژی هێرشی تورکیا بۆ سەر سوریایە
2019-10-06 [12:44 PM]

​ZNA - هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ڕیكارەكانی توركیا دژی سەروەری خاكی سوریا هیچ ئامانجێک ناپێكێت و داواش دەکات سوپای سوریا لە ناوچە سنووریەکانی رۆژئاوای کوردستان جێگیر بکرێن.

مەحەممەد جەواد زەریف ئەمڕۆ لە كۆبونەوەیەكی پەرلەمانی ئێراندا لە تاران، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، تاران ئامادەیی تێدایە بۆ چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكان بە گوێرەی یاسا نێو دەوڵەتییەكان هاوكاری لەگەڵ دیمەشق و ئەنقەرەدا بكات، بەڵام جوڵەكانی توركیا لەنێو خاكی سوریا هیچ لەو ئامانجانە ناپێكێ كە مەبەستێتی.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها دووپاتیكردووتەوە، بە سوریا و توركیامان راگەیاندووە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەكە دەبێ لە رێگەی رێزگرتنی سەروەری و یەكێتیی خاكی سوریاوە بێت و نابێت توركیا بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆی یەكێتیی خاكی سوریا بكاتە ئامانج. ئەوەشمان بە ئەنقەرە گوتوە كە پێویستە سوپای سوریا لەو ناوچە سنوریانە بڵاوپێبكرێت كە دانیشتوانەكانی كوردن.





ئەم هەواڵە 3136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad