English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلۆنسۆ زیندانی دەکرێت 
2019-10-06 [01:15 AM]

ZNA- ھەولێر 


 
لە ئیسپانیا دادگایی کردنی چاڤی ئەلۆنسۆ یاریزانی پێشووتری یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بەردەوامە . 

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاماژە بەوە دەدەن کە دادگایی کردنی ئەڵۆنسۆ بەردەوامە بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج لە نێوان ساڵانی (٢٠١٠ - ٢٠١٢) . 

دادگای ئیسپانیا لەسەر تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج داوا دەکات ئەلۆنسۆ سزای دارایی بدرێت و بۆ ماوەی پێنج ساڵیش زیندانی . 

ھەروەھا لەگەڵ ئەلۆنسۆش ھەردوو راوێژکاری دارایی ئەلۆنسۆ بەھەمان شێوە سزا بدرێن و ھەریەکەیان بڕی ٤ ملیۆن یۆرۆ بە حکومەتی ئیسپانیا بدەن و پێنج ساڵیش زیندانی بکرێن . 

ئەلۆنسۆ چەندین جار بەرگری لە خۆی کردووە و دەڵێت من بێ تاوانم ، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ دادگا نەگەیشتووتە رێککەوتن . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1165جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad