English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. بەرشەلۆنه‌ به‌ ئاسانی بردیه‌وه‌ و سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا
2019-10-07 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر


لە میانەی یارییەكانی هەفتەی هەشتەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە نێو یاریگە و هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی سیڤیلیەی كرد.

 

له‌ئه‌نجامدا یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ توانی به‌ ئه‌نجامی 4 به‌ هیچ بباته‌وه‌ و زیاتر خۆی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ نزیك بكاته‌وه‌.‌

لە نیوەی یەکەمدا بارسا سێ گۆڵی تۆمارکرد، سەرەتا لویز سوارێز سوودی لە ئۆڤەرێکی سێمێدۆ وەرگرت و گۆڵی یەکەمی بارسای له‌خوله‌كی 27 کرد، دواتر لە خولەکەکانی 32 و 35 ئارسەر دوو گۆڵی بۆ ئارتورۆ ڤیدال و عوسمان دێمبێڵی دروستکرد.

 

لە گێمی دووەم بەرشەلۆنە ئەنجامەکەی زیادکردو میسی توانی بە لێدانی راستەوخۆ، چواره‌م گۆڵی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە تۆماربکات و یاریەکە ٤-٠ بباته‌وه‌.

 

به‌رشه‌لۆنه‌ بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ خۆیان گەیاندە ریزبەندی دوەمی یانەكانی ئیسپانیا و تەنها بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ریاڵ مەدریدی پێشەنگەوە دێن.





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad