English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا : ئامانجی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌یه‌ له‌ تیرۆریستان
2019-10-07 [06:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ڵێت، "دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌ باكووری سووریا، به‌ ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كه‌یه‌ له‌ "تیرۆریستان" و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سووریایه‌ بۆ ولاته‌كه‌یان.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7/10/2019 گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ تویته‌ره‌وه‌ نوسیوویه‌تی: "ئه‌و ناوچه‌ ئارامه‌ی ده‌مانه‌وێت له‌ باكووری سووریا درووست بكرێت، نابێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر یه‌:ێتیی خاكی سووریا".

قسه‌كانی كالن هاوكاتی راگه‌یێنراوێكی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكایه‌ كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، توركیا به‌مزووانه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی له‌ باكووری سووریا ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نه‌ به‌شداریی له‌و ئۆپراسیۆنه‌ ده‌كات و نه‌ پاڵپشتیشیان ده‌كات.

كۆشكی سپی ئاشكرای كرد "توركیا بەمزووانە دەست بە ئۆپراسیۆنی ماوە درێژی خۆی دەكات لە باكووری سووریا، بەڵام ئەمەریكا بەشداری و پاڵپشتی لەو ئۆپەراسیۆنە ناكات و لەناوچەكە دەكشێتەوە".

ئاماژە بەوەش دەكات، ئەمەریكا دوای شكستپێھێنانی داعش، چیدیكە لە ناوچەكانی باكووری سووریا نامێنێتەوە.

كۆشكی سپی راشیگەیاند "ئەمەریكا زۆر فشاری خستە سەر ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بۆ ئەوەی چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكانیان و خێزانەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئامادە نەبوون، بۆیە ئەمەریكا چیدیكە ناچار نییە خەرجی ئەو چەكدارانە بكات و لەمەودوا توركیا بەرپرسی یەكەم دەبێت بۆ لەخۆگرتنی تەواوی ئەو چەكدارانە".

شەوی رابردوو ئەردۆغان و ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و ئەو لێدوانەی كۆشكی سپیش وەك ھەڵكردنی گڵۆپی سەوز بۆ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا لێكدەدرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5818جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad