English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دیمبلی سزاده‌درێت و لە کلاسیکۆ دوور دەخرێته‌وه‌
2019-10-07 [07:11 AM]

ZNA- ھەولێر


شەوی ڕابردوو لە میانی گەڕی هەشتەمی یارییەکانی خولی ئیسپانیی بارسێلۆنای میوانداریی سیڤیای کرد و بە چوار گۆڵ میوانەکەی شەرمەزار کرد، لەو یارییەی تێیدا دوو یاریزانی بارسا بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.

لە دوا خولەکەکانی یارییەکەدا ڕۆناڵد ئاراخۆ و عوسمان دیمبلی لەدوای یەک لەلایەن ماتیۆ لاهۆزی ناوبژیوانەوە کارتی سووریان بە ڕوودا بەرزکرایەوە، کە ئەمەی دواییان،  سزای ڕاگرتنیشی بێتە سەر، ئەوەش بە گوێرەی ڕاپۆرتی دادەوەری یارییەکە.

بە گوێرەی کەناڵی ‘مەڤیستار’ی ئیسپانیی کە بابەتەکەی بڵاو کردۆتەوە، دیمبلی وتەی نالایەقی لەم شێوەیەی بە ڕووی ناوبژیواندا گوتووە: “تۆ زۆر خراپیت … بێ سنوور خراپیت.”

ڕۆژنامەی مارکا هەمان بابەتی باس کردووە و پێشبینی ڕاگریرانی یاریزانە فەڕەنسییەکەی بۆ یاری کلاسیکۆ کردووە، بەوپێیەی وەرزی ڕابردوو میکایل کرۆن دێهلی یاریزانی لاکۆرۆنیا بە هەمان هۆکار دوو یاری سزا درا. ئەوە و هاوشێوەی ئەو ڕەفتارە پێشتر هەمان سزا چارەنووسیان بووە.

بارسا بەو بردنەوەیە خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی. یاری داهاتووی بلاوگرانا بەرامبەر ئیبار و، گەڕی دەیەمیش لە نێو یاریگای کامپ نو یەکەم کلاسیکۆی وەرزی نوێ ئەنجام دەدەن.

 

یاریگا





ئەم هەواڵە 3019جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad