English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عه‌بدولمه‌هدى و مایك پۆمپیۆ له‌په‌یوه‌ندیيەكى ته‌له‌فۆنیدا باسى خۆپیشاندانه‌كانی عێراقیان كرد
2019-10-07 [12:22 PM]

ZNA-هەولێر


به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 7ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2019، نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا باسى خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانى باشوورى عێراقیان كردووه‌.

له‌ لێدوانه‌كه‌ى نووسینگه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پێشكه‌وتنى هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشى شاره‌كانى عێراق و خۆپیشانده‌رانى به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكاى راگه‌یاندووه‌، له‌ لێدوانه‌كه‌دا هاتووه‌ بارودۆخى ئاسایش و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیانى ئاسایى په‌ره‌ى سه‌ندووه‌ له‌ دواى هه‌ڵگرتنى  قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆ، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدى له‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كۆنترۆڵ و سه‌قامگیریان گێراوه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخى ئاسایى".

لێدوانه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ حكومه‌تى عێراق ده‌سته‌یه‌ك له‌ چاكسازى به‌ خۆپیشانده‌ران داوه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پێشكه‌شكردن و ئاماده‌كارى زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنى داواكارییه‌كانیان

جێی ئاماژه‌پێدانه‌ له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ یه‌ك هه‌فته‌دا 104 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له‌ 6 هه‌زار كه‌سیش برینداربوونه‌، وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراقیش له‌ كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌ستێكى پیس له‌ پشت به‌ ئامانجگرتنى خۆپیشانده‌رانه‌.

 





ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad