English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازڵ میرانی: پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن لە سیفەتە هەرە بەرزەكانی گەلی كوردستانە
2019-10-07 [12:26 PM]

ZNA- هه‌ولێر


سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیوكراتی كوردستان، لە دیداریدا لەگەڵ شاندێكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و دادپەروەری، رایگەیاند كە جیاوازیی بیری سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی، جوانییەكی بە كوردستان بەخشیوە و پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن لە سیفەتە هەرە بەرزەكانی گەلی كوردستانە.

فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیوكراتی كوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە لە مەكتەبی سیاسی لە پیرمام، پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و دادپەروەری بە سەرۆكایەتیی د. ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی كرد.

لە دانشتنێكدا كە مەحموود محەمەد و جەعفەر ئیبراهیم و رێبوار یەڵدا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عەلی حوسێن بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییەكانی كوردستانی و نیشتمانیی پارتی لەلایەن پارتییەوە ئامادەی بوون و لەلایەن هاوپەیمانیی نیشتمانییشەوە سەرگوڵ قەرەداغی و ئاشتی ستار و كاروان حەمە ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسی ئامادە بوون، فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان، تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمڕۆی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و دووپاتی كردەوە، كە جیاوازیی بیری سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی، جوانییەكی بە كوردستان بەخشیوە و پێكەوەژیان و یەكترقبووڵكردن لە سیفەتە هەرە بەرزەكانی گەلی كوردستانە.

میرانی هەروەها جەختی كردەوە، كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە ساڵی 1991 تا ساڵی 2003 هەموو هەوڵەكانی خستبووە گەڕ تا ئەمەریكاییەكان پارتە ئیسلامیەكانی كوردستان نەخەنە لیستی تیرۆرەوە و گوتیشی: "لەوەدا سەركەوتوو بووین و دەبێت هێزە سیاسییەكانی كوردستان و ناوچەكە دەست لە بیركردنەوە لە سڕینەوەی بەرامبەر بەردەن و، پێكەوەژیان و رێزگرتن لە بیر و باوەڕی بەرامبەر لە سەرووی هەموو شتێك بێت و ببێتە فەرهەنگ لەناو كۆمەڵگای ئێمەدا".

سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەشی دا، پەرەپێدانی پەیوەندیی دووقۆڵی لە نێوان هەردوولادا جێگای خۆشحاڵیی پارتییە و پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی ئەركی هەردوولایە.

لەلای خۆیەوە، د. ئارام قادر، سەرۆكی هاوپەیمانیی نیشتمانی و دادپەروەری، سوپاسی مەكتەبی سیاسیی پارتی كرد بۆ رەخساندنی ئەم دیدارە و پێشوازیكردنیان و جەختی كردەوە، كە دامەزراندنی هاوپەیمانیی نیشتمانی و دادپەروەری، بۆ خزمەتكردنی حكوومەت و گەلی كوردستان بووە و لەسەر بنەمای مرۆڤ سەنتەر دامەزراوە.

د. ئارام هەروەها دووپاتی كردەوە، كە هاوپەیمانیی نیشتمانی و دادپەروەری فاكتەرێكە بۆ سەقامگیریی ئەمنی و كۆمەڵایەتیی كوردستان و دەبێ لە پرسە نیشتمانییەكاندا هاوهەڵوێست و یەكگرتوو بین و بە خاڵە هاوبەشەكان كار بكەین و كار لەسەر خاڵە ناهاوبەشەكان بكەین تا لە خاڵێك بە یەكتر بگەین.

ناوبراو هیواشی خواست پەیوەندییەكان لە نیوان هەردوولادا بەرەو پێشتر بڕۆن و لە خزمەتی گەلی كوردستان و پروسەی سیاسیدا بێت.





ئەم هەواڵە 865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad