English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگه‌یه‌ندراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق
2019-10-07 [01:33 AM]

هه‌ولێر


رۆژی دووشەممە 7ـی 10ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی و ئەیاد عەللاوی سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراق كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا بە دوورودرێژی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتە هەنووكەییەكان و ڕووداو و گرژییەكانی ئەم دواییەی بەغدا و چەند پارێزگای تری عێراق تاوتوێ كرا و لەسەر ئەم خاڵانە ڕێك كەوتن:

یەكەم: جگە لە ڕێگەی دەستووری و بە پێی پڕۆسە و میكانیزمە دیموكراتییەكان نابێ هیچ ڕێگەیەكی تر بۆ گۆڕانكاری لە پڕۆسەی سیاسی هەبێت و، هەر جۆرە گۆڕانێك لە دەرەوەی ئەو چوارچێوانە قەبوولكراو نییە.

دووەم: پاڵپشتیی تەواوی حكوومەتی ئێستای عێراق بە سەرۆكایەتیی بەڕێز دكتۆر عادل عەبدولمەهدی دەكەین و داوایش دەكەین هەوڵی تەواو بدات بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و كۆنتڕۆڵی بارودۆخ و سزادانی گەندەڵكاران و هەروەها ئەوانەی بوونەتە هۆی خوێنڕشتنی خەڵكی بێ تاوان.

سێیەم: داوا دەكەین پارێزگاری لە سەلامەتی و كەرامەتی گەلی عێراق و هاووڵاتیان بكرێت لە هەموو پێكهاتە و چینوتوێژەكان و، لە هەموو بوارە پێویستەكاندا هەماهەنگیی تەواو لەنێوانماندا دەبێت.

چوارەم: سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوانە و زوڵملێكراوان دەكەین و هیوای چاكبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین و داوایش لە حكوومەتی عێراقی دەكەین بایەخی تەواو بە قوربانی و برینداران و قەرەبوكردنەوەیان بدات.





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad