English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپـرسێکی هەسەدە: ئه‌گه‌ر توركیا هێرش بكات، كۆنترۆلی 12 هه‌زار به‌دیلگیراوی داعشمان نامێنێت
2019-10-07 [03:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگه‌یاند، کۆشکی سپی بە بڕیاری کشانەوەی کە شەوی یەکشەممە ڕایگەیاند، هەموو ئەو 11 هەزار شەڕڤانەی لە شەڕی دژی داعش گیانیان لەدەست دا و ئەو 24 هەزار شەڕڤانەی برینداربوون و ئەو پێنج ساڵ هاوکاریـیەی نێوان هێزە کوردیـیەکان و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی خستە ژێر پـێوە.

مستەفا بالی وتیشی، ئەگەربێت و تورکیا هێرشبکاتە سەر ناوچەکانیان ئەوا هەموو هێزەکانیان بۆ بەرگریکردن بەرەو سنوورەکان دەچن و ئەو 12 هەزار چەکدارە بەدیلگیراوەی داعش و 70 هەزار کەس لە خێزانی داعشەکان کە لە کەمپەکاندان، ئەوا کۆنترۆڵیان بەسەریاندا نامێنێت.

گوتیشی ئەوان لای خۆیانەوە هەموو هەوڵێکیان دا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک لەسەر ناوچەی ئارام، بەڵام هێزەکانی ئەمەریکا لە خاڵەکانی چاودێری سەرسنوور لە سەری کانی و گردە سپی کشاونەتەوە.





ئەم هەواڵە 1459جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad