ZNA - هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت و له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا و دواتر كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێكرد.
بڕیاره له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، لاڤرۆڤ وێڕای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش كۆببێتهو
لاڤرۆڤ به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای دیپلۆماسی و بازرگانی و ئابووری رووسیا سه‌ردانی عێراقی كرد و ئه‌گه‌رچی بڕیار بوو چه‌ند رۆژێك له عێراق بمێنێته‌وه، به‌ڵام به هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یه‌ك رۆژ كورت كرده‌وه و بڕیاره ئه‌مشه‌و بگه‌ڕێته‌وه مۆسكۆ.
ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە |