English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مرۆ شاندێكی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
2019-10-08 [05:39 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێشەممە 8-10-2019، شاندێکی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی کوردستان و عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێ زانیاریەکان، شاندەکەی ھەرێمی کوردستان لە سەرۆکی دەستەی ئاماری ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک دێت و لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی عێراق و دەستەی گشتی ئاماری عێراق، کۆ دەبێتەوە.

ئەم سەردان و کۆبوونەوانە، دەبێتە چوارەمین کۆبوونەوەی ھەولێر و بەغدا، کە ئەمساڵ لەبارەی پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووان ئەنجامیان داوە، کە بڕیارە سەرژمێرییەکە لە ساڵی 2020 ئەنجام بدرێ.

لە کۆبوونەوەکاندا، ھەردوولا گفتوگۆ لە بارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی سەرژمێری، فۆرم و بودجە و لایەنە تەکنیکییەکانی سەرژمێرییەکە دەکەن.

پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە وەزیری پلاندانانی عێراقی راگەیاندبوو، نابێت ئەنجامی سەرژمێری بۆ مەبەستی سیاسی بەکار بهێندرێت و دەبێت پێش ئەنجامدانی سەرژمێری  دۆخی ناوچەکوردستانییەکان ئاسایی بکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 3058جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad