English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی رۆژئاوای كوردستان گه‌یانده‌ رووسیا
2019-10-08 [05:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 7ـی 10ـی 2019 لە شاری هەولێر سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سێرگێی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە میخاییل باگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری تایبەتی سەرۆك پوتین بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق و ئەلكسەندەر كینشچاك بەرپرسی بەشی ڕۆژهەڵات و باكووری ئەفریقای وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و زەلیمخان موتسۆڤ ئەندامی دوومای ڕووسیا و ئۆلێگ لێڤین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر و ژمارەیەك كاربەدەستی سیاسی و نوێنەری كۆمپانیاكانی ڕووسیا. 

 

له‌و سه‌ردانه‌ی دا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی وەزیری دەرەوی ڕووسیا و شاندی یاوەری كرد و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ڕووسیا بە پەیوەندیی مێژوویی وەسف كرد كە بنەمایەكی بەهێز و پتەوی هەیە و داوایشی كرد ئەو پەیوەندییانە لە هەموو بوارێك پەرە بستێنێت. هەر لەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بە ئیجابی لە قەڵەم دا كە هەنگاوی باش بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان بڕیوە و باشتربوونی ئەو پەیوەندییانە یارمەتیی سەقامگیریی ناوچەكە دەدات.

بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕاگەیاند و داوایشی كرد ڕووسیا ڕۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر ڕووداو و گۆڕانكارییەك ڕێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت. 

 

 





ئەم هەواڵە 2620جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad