English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
2019-10-08 [05:55 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئەمڕۆ سێ شه‌مه‌ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بڕیار و راسپاردەکانی چاکسازی دەدات کە لە لایەن پەرلەمان و حکومەتەوە بڕیاریان لەبارەوە دراوە. 

 

د.بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرۆکایەتیی پەرلەمان رۆژی دووشەممە لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی کۆبووەوە و باسیان لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و ئەو بڕیارانە کرد کە پەرلەمان و حکومەت داویانن بۆ وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران، کە ئەمانە پێویستیان بەوەیە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدات.

 

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا هانی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانیان داوە بەشداری کۆبوونەوەکەی رۆژی سێشەممەی پەرلەمان بکەن، زۆربەی فراکسیۆنەکان ئامادەیان دەربڕیووە بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا فراکسیۆنی سائیروون هەڵوێستی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە . 

 

د.بەشیر حەداد گوتیشی، فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە بەشداری لە دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممەی پەرلەمان بکەن.  

 





ئەم هەواڵە 5680جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad