English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە بارەی خەرجكردنی پارەی پلە بەرزكردنەوەى پێشمەرگە روونكردنەوە دەدرێت
2019-10-08 [05:56 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایده‌كات،  پێشمەرگەیەكی زۆر لە دوای ساڵی 2016وە پلەیان بەرزكراوەتەوە و پارەكانیان بۆخەرج نەكراوە، بۆیه‌ وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی خەریكی ئامادەكارین بۆ پێدانی شایستە داراییەكانی ئەو پێشمەرگانە.

فەریق جەمال ئیمینكی، سوپا سالاری پێشمەرگە بە باسی راگەیاند: " لەسەر پێدانی پلە و خەرجكردنی پارەی پلە بەرزكردنەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر خەتین، خەریكین چارەسەرێك بدۆزینەوە، بەڵام هەندێك كاتی پێویستە".

ئه‌و گوتیشی: میلاكی وەزارەتی پێشمەرگە زۆر زۆرە بۆیە بۆ پلەبەرزكردنەوە پارەیەكی زۆری دەوێت، گوتیشی:" ژمارەی پێشمەرگە وەكو ژمارەی ناوخۆ و وەزارەتەكانی تری خزمەتگوزاری نیە، ژمارەكە زۆرە، بەڵام پلە بەرزكردنەوە و خەرجكردنی پارەی ئەو پلانەی بەرزكراونەتەوە مافی پێشمەرگەیە و ئێمەش بەردەوام داوای دەكەین و ئەو مافەشیان نافەوتێت".

ئیمینكی دڵنیایی دا بەوەی ئەو گرفتانەی بۆ مووچە و پلەبەرزكردنەوەی پێشمەرگە بەهۆی قەیرانی دارایی هاتبوونە پێشەوە قۆناغ بە قۆناغ چارەسەر دەكرێن.

بەهۆی قەیرانەوە لە ساڵی 2016 وە وێرای پلەبەرزكردنەوەیان، بەڵام وەزارەتی دارایی پارەی پلەبەرزكردنەوەی بۆ پێشمەرگە خەرج نەكردووە.

بەرزكردنەوەی پلەی پێشمەرگە بە گوێرەی پلەكانیان لە نێوان 3ساڵ بۆ 4 ساڵ، تادەگاتە 6 ساڵ جارێك، بەگوێرەی یاسای ڕاژە و خانەنشینی پێشمەرگە ژمارە 38ی ساڵی 2007، مولازم و مولازمی یەك سێ ساڵ جارێك، نەقیب تا عەمید چوار ساڵ جارێك، لیوا تا فەریق شەش ساڵ جارێك پلەیان بەرز دەكرێتەوە.

بەپێی یاسا دەبێت لە وەزارەتی پێشمەرگە ساڵانە دوو لیستی پلە بەرزكردنەوە دروست بكرێ، یەكێكیان لە نەورۆز و ئەوەی تریشیان لە 11ی ئەیلوول، پارەی هەر پلەبەرزكردنەوەیەكی هێزەكانی پێشمەرگە لە نێوانی 40 هەزار دینار بۆ 300هەزار دینارە.





ئەم هەواڵە 4249جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad