English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان داده‌مه‌زرێن
2019-10-08 [07:05 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بڕیاردەری لیژنەی پەرەوەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، ئاشکرای دەکات زانکۆ و پەیمانگەکان دەستیان بە وەرگرتنی داتا و ژمارەی سێ یەکەمەکەی زانکۆ و پەیمانگەکان کردووە و دواتر حکوومەت بڕیار لەبارەی دامەزراندنیان دەدات.

 

د. گەلاویژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، لەمبارەوە رایگەیاند: "سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکان دەستیان بە کۆکردنەوەی داتا و و ژمارەی سێ یەکەمەکەی ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦ کردووە و دوای تەواوبوونی رێکارەکان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار لەبارەی دامەزراندنیان دەدات".

 

سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی حکوومەتی ھەرێـمی کوردستان لەڕێگەی فۆرمێکەوە دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی  ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێنی 2015 - 2016 کردووە بەمەبەستی دامەزراندنیان.

 

لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە کە ئامادەکاری بکات بۆ بڕیاری دامەزراندنیان و بەپێی زانیارییەکان لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە تۆماری سەرجەم کۆلێژ و پەیمانگەکان داوایان لە سێ یەکەمەکەی ساڵی خوێندنی٢٠١٥-٢٠١٦ کردوەە سەردانی کۆلێژەکانیان بکەن و داوای زانیاری کەسی و ژمارەی کۆ نمرە و  شوێنی نیشتەجێبوونی لێکراوە".

 

 بەھۆی قەیرانی دارایی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی٢٠١٥وە دامەزراندنی یەکەمەکانی سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی راگرتبوو، لە کابینەی نۆیەمدا بە مەبەستی کارکردن بۆ دامەزراندنیان داوای ئامادەکاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کراوە.

 





ئەم هەواڵە 2719جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad