English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی ناوخۆ: هه‌ركه‌سێك تابلۆی ئۆتۆمبێل ساخته‌ بكات رووبەرووی توندترین سزا دەبێته‌وه‌
2019-10-08 [07:21 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


بەپێی نوسراوێكی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە لە 22ی 9ی 2019 دەرچووە و ئاماژە بە رێكارێكی تایبەت كراوە بۆ رێگری كردن لە تابلۆی ئۆتۆمبێلی ساختە.

وەزیری ناوخۆ، جەختی كردۆتەوە، دەبێت ئاگاداری سەرجەم فەرمانبەران بكرێتەوە لە هەر پلە و پایەیەك بن ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێل لێبكەنەوە تابلۆی ژمارە كاتی ببەستن، یان تابلۆی ئۆتۆمبێل ساختە بكەن ئەوە دەدرێنە دادگا و رووبەرووی توندترین سزا دەبنەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ئاشكراشی كردووە هەر ئۆتۆمبێلێك تابلۆی لێكردەوە و ژمارەی كاتی ببەستێ وە تابلۆكەی ساختەكرد، ئەوە رێگەخۆشكەرە بۆ ئەنجامدانی تاوان و شاردنەوەی راستیەكان.

لیوا هێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەولێربە باسی راگەیاند: ئەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لێ بكاتەوە و لە شوێنی تابلۆی تر هەڵبواسێت ئەوە بەماددەی ساختەكار دەستگیر دەكرێت و دەدرێتە دادگا ، غەرامە دەكرێت و حوكمیش دەدرێ.

ئه‌و روونی كردەوە، لێدانی تابلۆی ساختە و لێكردنەوەی تابلۆی رەسەنی ئۆتۆمبێل هۆكارە بۆ ئەنجامدانی كاری تاوان و نایاسایی، گوتیشی، هەر شۆفێرێك حكوومی بێت یان هاوڵاتی ئاسایی ئەو جۆرە كارە بكات دەدرێتە بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان هۆبەی بەرەنگاری تەزویر ئەوان لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكەن.

ئەو بەرپرسەی هاتووچۆ جەختی كردەوە، ئەوجۆرە حاڵەتانەی ساختەكاری هەبووە و رێكاری یاساییش بەرامبەریان گیراوەتەبەر، ئه‌و جۆره‌ سه‌رپێچیانه‌ش به‌ ملیۆنێك دینار غەرامە دەكرێت، بۆ ماوەیەكیش ئۆتۆمبێلەكە دەستبەر دەكرێت".

بەرێوەبەرایەتیەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ راسپێدراون لە كاتی بینینی حاڵەتی لەم شێوەیە ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردابگیرێت و رادەستی نزیكترین بنكەی هاتووچۆ بكرێت.

لەو ماوەیەدا ئاسایشی هەولێر توانیویانە چەند سەرپێچیكارێكی لەم شێوەیە دەستگیر بكەن كە بەهۆی شاردنەوەی تابلۆی راستەقینە هەڵساون بە ئەنجامدانی تاوان.





ئەم هەواڵە 1369جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad