ZNA - هەولێر
ئیدریس شەعبان، ئەندامی پارلمانی کوردستان، رایگەیاند، سەردانی شاندی کوردستانی بۆ بەغدا بۆ کاتێکی دیاری نەکراو دوا کەوتووە.
ئیدریس شەعبان به ماڵپەڕی هەواڵی بەغدادئەلیەومی گوتووە: " سەردانی شاندی کوردستانی بە سەرۆکایەتیی خالید شوانی بۆ بەغدا، بە هۆی رووداوەکانی ئەم دواییانەی پایتەخت و شارەکانی دیکەی باشووری عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواکەوتووە.
ئیدریس شەعبان گوتی: " بڕیار وابوو لەم سەردانە کێشەکانی پێوەندیدار بە دۆسیەی نەوت و بودجەی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆی کۆتاییان لەبارەیەوە بکرێت.
لە ماوەی هەفتەیەک لەمەوبەرەوە، بەغدا و چەندین شاری دیکەی باشووری عێراق بوون بە مەیدانی خۆپێشاندانەکان و لە ئاکامی ئەم رووداوانە زیاتر لە ١٦٠ کەس کوژران و هەزاران کەسیش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 2563جار خوێندراوەتەوە |