English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل تاساوه‌ به‌ بڕیاری به‌په‌له‌ی كشانه‌وه‌ی سوپا
2019-10-08 [12:01 PM]

ZNA-هەولێر


كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، ئیسرائیل تاساوه‌ به‌ بڕیاری به‌په‌له‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ باكووری سووریا و رێگه‌دانی ئه‌مه‌ریكا به‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكاته‌ سه‌ر باكووری سووریا.

رۆژنامه‌كانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه‌، "ئیسرائیل تاساوه‌ به‌ ده‌رچوونی بڕیاره‌ به‌ په‌له‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا و رێگه‌دانی به‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی بكاته‌ سه‌ر باكووری سووریا. ئه‌و بڕیاره‌ به‌رپرسه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیلی تووشی تاسان و سه‌رسوڕمان كردووه‌".

به‌شێك له‌ سه‌رچاوه‌كان راشیانگه‌یاندووه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌خراوه‌ته‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ و گفتوگۆی چڕ.

به‌رپرسه‌ ئیسرائیلییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، ئه‌مه‌ دووه‌م جاره‌ تره‌مپ كتوپڕانه‌ بڕیار له‌ باره‌ی سووریاوه‌ ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دیسێمبه‌ری رابردوودا رایگه‌یاند، له‌ سووریا ده‌كشێینه‌وه‌.

ئه‌ڤیڤ كوخاڤی، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئیسرائیل له‌و باره‌یه‌وه‌، له‌ وته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئێمه‌ به‌ چڕی و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ره‌وشه‌كه‌ و ئه‌و بڕیارانه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بنه‌ هۆی له‌ناوبردنی مه‌ترسییه‌كان و هاوكات هه‌وڵی پاراستنی هاوسه‌نگیش ده‌ده‌ین.

هه‌روه‌ها وتی: رێگه‌ ناده‌ین زیان به‌ ئیسرائیل بگات و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات به‌ توندی وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad