English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنان دەگەشێتەوە و ئەڵمانیا لە داڕمانە
2019-10-08 [12:06 PM]

ZNA-هەولێر


ئابووری ناوچەی یۆرۆ لە دۆخێکی نوێ دایە بە گوێرەی پێنوێنەکان هەڵگەڕانەوە لە دۆخەکە بە دی دەکرێت. بۆ نموونە زلهێزترین ئابووری ئەوروپا، کە خاوەنی بەهێزترین پیشەسازییە لە ناوچەکە، پێنوێنی کارگەکانی لە گەورەترین دابەزین دایە کە لە دەیەی رابردووەوە ئەو دابەزینەی بەخۆیەوە نەبینیووە.

بە گوێرەی نوێترین پێنوێنی بەڕێوەبەرانی فرۆش کە لە لایەن دامەزراوەی ئەی ئێچ ئێس مارکێتەوە هەفتەی رابردوو بڵاوکرایەوە، پێنوێنی کارگەکان لە یۆنان، کە چەندین ساڵە بەدەست دابەزینەوە دەناڵێنێت بە خێراترین ئاستی خۆی گەشە دەکات لە ناوچەی یۆرۆ.

رۆژنامەی فاینانشیال تایمزی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو ژمارە ئابووریانە کاریگەربوونی ئابووری ئەڵمانی بە سستبوونەوەی گەشەی ئابووری جیهان نیشاندەدات، کە بە رێژەیەکی گەورە پشت بە هەناردەکردن دەبەستێت، ئەوە ئاماژەیە بەوەی ئابووری وڵاتەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ چووەتە دۆخی داکەوتن، سەبارەت بە یۆنانیش گوزارشت لەوە دەکات کە وڵاتەکە لە دوا ساتەکاندا رووی لە گەشانەوە کردووە دوای ئەوەی دووچاری داڕمانێکی سەختی ئابووری بوو.

لاوازی ئەڵمانیا و بەهێزی یۆنان هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەی قازانجی قەواڵەکانی هەردوو وڵات بۆ کەمترین ئاستی پێوانیی، لەلایەکی دیکەشەوە قەرزەکانی ئەڵمانیا لە وەرزی بەهارەوە زۆر بەرزبووەتەوە، ئەوەش وەک پێوەرێک دادەنرێت بۆ ئاستی قەواڵە پارێزراوەکان.

هاوکات لەگەڵ دابەزینی قازانجی قەواڵە ئەڵمانییەکان بۆ ژێر سفر، بە جۆرێک رێژەی قازانج بۆ قەواڵە 10 ساڵییەکان بۆ -0.57% دابەزیووە، بەوەش وەبەرهێنەران رەشبینن بە ئابووری وڵاتەکە و بە دەوای شوێنگرەوەدا دەگەڕێن لە وڵاتانی دیکە.

سەرەڕای ئەوەی قەواڵەکانی یۆنان باشترین قازانجیان هەیە لە ناوچەی یۆرۆ، هەروەها ئاستی گەشەی ئابووری یۆنان بە رێژەیەکی سنووردار بەهێزە ئەوەش وایکردووە متمانە لای وەربەرهێنەران دروستبێت، کە قەرزی وڵاتەکە بەراورد بە رابردوو مەترسی کەمترە.

ریتچارد ماکجویر راوێژکار لە کۆمپانیای (رابۆ بانک)ـی هۆڵەندی بۆ خزمەتگوزاری بانکی و دارایی دەڵێت، لەگەڵ دابەزینی بەردەوامی قەواڵە حکوومییەکانی ناوچەی یۆرۆ، ئاشکرایە وەبەرهێنەران بە دوای شوێنگرەوەی باشتردا دەگەڕێن کە قازانجی زیاتری هەبێت، بەوەش قازانجە ئەرێنییەکانی یۆنان بووەتە جێگەی سەرەنجی وەبەرهێنەران.





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad