English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی جۆکەر لە ماوەی سێ رۆژدا
2019-10-08 [12:00 PM]

هەولێر – ZNA


داهاتی فیلمی سینەمایی جۆکەر لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە ماوەی سێ رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی جیهاندا 234 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە 93 ملیۆن 500 هەزار دۆلاری تەنها لە سینەماکانی ئەمریکا و 140 ملیۆن و 500 هەزاریشی لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێنا.

 

 ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکا، 13.3 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە و لەسەرتاسەری جیهانیشدا 25 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

 

بەرهەمهێنەرانی ئەم بەرهەم سینەماییە چاویان لەوەیە فیلمەکە لە یەکەم هەفەتی نمایشکردنیدا 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەدەستبێنیت، لە دوای ئەوەی لە راپرسییەکدا وەک باشترین 50 فیلم لە مێژووی سینەمای جیهاندا ناسێندرا.

 

فیلمی جۆکەر پێشتر لە چەندین فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی نمایشکراوە، لەوانە ڤینیس، تۆرێنتۆ، نیۆیۆرک و هامبۆرگ.





ئەم هەواڵە 1405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad