English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژن و پیاوێك لە دیالە بەهۆی سووتانی ماڵەكەیان گیانیان لەدەست دا
2019-10-08 [01:04 AM]

ZNA-هەولێر


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە8/ 10/ 2019 ، لە شارۆچكەیەكی پارێزگای دیالە بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرتووە و بەو هۆیەوە ژن و پیاوێك گیانیان لەدەست داوە.

 

عودەی خدران، قایمقامی قەزای (خاڵس)ی سەر بە پارێزگای دیالە رایگەیاند: "كاتژمێر یەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەمە 8/ 10/ 2019 بەهۆی سووتانی ماڵێك، ژن و پیاوێك سووتان و گیانیان لەدەست داوە".

 

گووتیشی: "ئەو رووداوە بەهۆی شۆرتی کارەبا و لە گەڕەكی "حوسەین"ی شاری خاڵس ڕووی داوە و ئەوە یەكەم رووداوی لەو شێوەیە ئەمساڵ لەو ناوچەیە تۆمار کراوە، هاوكات لە لە كاتی سووتانی ئەو ژن و پیاوەدا غازی ماڵەکەش كاریگەریی لەسەریان هەبووە".

 

قایمقامی خاڵس راشی گەیاند تەرمی ئەو ژن و پیاوە براوەتە پزیشكی دادوەری.

 





ئەم هەواڵە 571جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad