English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەرجە تازەكانی خوێندنی باڵا
2019-10-08 [01:06 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێم و وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەوە بوو كە هیچی دیكە قوتابیانی كورد لە زانكۆ ئاست نزمەكانی لوبنان و قوبرس و توركیا و ئێران و سوودان نەخوێنن، بۆیە هەموو كارئاسانییەك بۆ ئەو خوازیارانە كراوە، كە دەیانەوێت خوێندنی باڵا لە كوردستان بخوێنن.

دكتۆر نەجدەت ئاكرەیی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی كارئاسانی بۆ قوتابیان و فێرخوازانی كوردستان، زۆربەی ئەو مەرجانەی كە رێگر بوون لە درێژەدان بە خوێندنی باڵا، رێك خرانەوە، لەوانەش كۆنمرە و تەمەن و توانستی زمانی ئینگلیزی، كە پێشبینی دەكەین هەفتەی داهاتوو مەرجەكان لە وەقائیعی كوردستان بڵاو ببنەوە".

ئاكرەیی ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ئەو كەسانەی كە كۆنمرەیان خوار 60ـە، وەزارەت كۆمەڵێك ئاسانكاری كردووە بۆ ئەوەی قوتابیان نەچنە دەرەوە، لەوانەش خوێندنی دیپلۆمی باڵا بۆ ماوەی یەك ساڵ و دواتر نمرەی بەكالۆریۆس و دیپلۆمی باڵا كۆدەكرێتەوە، ئەگەر 60 دەرچوو ئەوە دەتوانێت درێژە بە خوێندنی ماستەریش بدات لە هەمان بواردا".

ناوبراو لە بارەی تەمەنیشەوە ڕایگەیاند: "بۆ رەخساندنی دەرفەتی زیاتر، بریار دراوە كە تەمەنی خوێندنی ماستەر لە 45 ساڵەوە بەرز بكرێتەوە بۆ 50 ساڵ و قوتابیی دكتۆراش لە 50 ساڵەوە بەرز بكرێتەوە بۆ 55 ساڵ".

سەبارەت بە توانستی زمانی ئینگلیزیش گوتی، كارئاسانی زۆر بۆ قوتابیان دەكرێت، لەوانەش سەنتەرەكانی زمانی باوەڕپێكراو چارەی ئەم بابەتە دەكەن و چیتر وەك پێشتر نابێت كە نەدەبوو لە پێنج كەمترت هەبێت.

 





ئەم هەواڵە 1735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad