English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەت: بەنزینخانەیەكی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن دەكاتەوە
2019-10-09 [07:33 AM]

​ZNA - هەولێر


وەزارەتی تەندروستی،پێشنیازی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی ھەرێمی كوردستان كردبوو كە بەنزینخانەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن لە شاری هەولێر دروست بكرێت، ئەنجومەنی وەزیرانیش رەزامەندی دەربڕی بۆ داواكارییەكەی وەزارەتی تەندروستی.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "بە هەوڵ و داواکاریمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، سوپاس بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کە رەزامەندیان دەربڕی لەسەر دروستکردنی بەنزینخانەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن (ئەمبوڵانس) لەشاری هەولێر، وەکو هەنگاوێک بۆ ئاسانکاری و بەرەو پێشبردنی سیستمی فریاگوزاری خێرا لە هەرێمی کوردستان".

 





ئەم هەواڵە 1333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad