English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشكنین بۆ فرۆشگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كرێت
2019-10-09 [10:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قایمقامی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا رایگه‌یاند، له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی قوتابیان، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان راده‌سپێرێت به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن بۆ پشكنینی ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له‌ فرۆشگاكان ده‌فرۆشرێت.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی راسپاردووه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی فرۆشگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن و پشكنین بۆ ئه‌وخواردن و خواردنه‌وانه‌ی به‌ قوتابیان ده‌فرۆشرێت ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی قوتابیان.

به‌ختیار فه‌ره‌ج، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند؛ قائیمقامی سلێمانی فه‌رمانی به‌ لیژنه‌كان كردووه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانی فرۆشگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكه‌ن، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانیشه‌وه‌ پشكنین بۆ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ ده‌كرێت بۆ‌خوێندكاره‌كان ئاماده‌ده‌كرێت.

وتی؛ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌مانی كاركردن له‌ فرۆشگای قوتابخانه‌كاندا، بۆیه‌ پێویسته‌ خاوه‌نه‌كانیان پابه‌ندبن به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سزای شوێنه‌كه‌ ده‌درێت.

وتیشی؛ قوتابخانه‌كان پابه‌ندن به‌جێبه‌جێكردنی لیستی ‌ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌‌ و‌ رێگری له‌ فرۆشتنیان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات كه‌له‌ (شیر و شه‌ربه‌تی پاكه‌ت، بنێشت، نوقڵ، له‌فه‌ی سوره‌كراو، هه‌موو جۆره‌كانی چپس و خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان) پێكهاتوون.

هه‌روه‌ك وتیشی؛ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت له‌ڕێی نوێنه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری بازرگانییه‌وه‌ رێگری له‌ گرانفرۆشی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات به‌جۆرێك نابێت نرخی خوارده‌مه‌نیه‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆشگای خوێندنگاكان زیاتر بێت.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وشكرد، له‌گه‌ڵ چاودێری فرۆشگاكاندا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت پشكنین بۆ ته‌نكیی ئاوی قوتابخانه‌ و باخچه‌ی منداڵان و دایه‌نگه‌كانیش ده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ تانكی ئاوه‌كان سه‌ربانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن خاوێن كرابێتنه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی پیس بونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كه‌.





ئەم هەواڵە 3091جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad